May 07, 2021 07:03 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ڕۆژی جیھانیی قودس ڕۆژی داکۆکی لە مافی گەلی فەلەستینە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد: ڕۆژی قودس، ڕۆژی داکۆکی لە مافی گەلی فەلەستینەو بە ھیواین بەم رووانە جیھادی جەماوەری ئەم سەرزەوینە سەرکەوتنی لێ بکەوێتەوە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاھەنگی کەوتنەگەڕی گەڵاڵە نیشتیمانییەکانی وەزارەتی زانست و وەزارەتی فێرکردن و بارھێنان ، وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆژی قودس وتی: فەلەستینییەکان لە وڵاتانی جۆربەجۆر، ئاوارەن و لە ھەل و مەرجێکی دژواردا بە سەر دەبەن و کۆمەڵگای جیھانیش لە ھەمبەریاندا بێ خەمە.

سەرۆک کۆماری ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە زایونییەکان ھەروا بەردەوامن لە سەر داگیر کردنی زەوی و زاری فەلەستینییەکان، وتیشی: گەلی مەزنی ئێران و ئیمام خومەینی(رە) دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانیان وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ناودێری کردووە کە ئەمەش وەبیرھێنەرەوەی مافی گەلی فەلەستینە.

بە قسەی ڕۆحانی: سەندنەوەی قودسی ئازیز خولیای تەواوی موسڵمانانەو بەھیوام جەماوەری فەلەستین لەم جیھادە دا بە سەرکەوتن و موسڵمانانیش بە ئاواتی خۆیان بگەن.

سەرپەیڤ