May 07, 2021 17:34 Asia/Tehran
  • جەھانگیری: ڕۆژی قودس ڕۆژی خەباتی دژی ئاسایی بوونەەوەی داگیرکارییە

یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی جیھانیی قودسی بە ڕۆژی خەباتی دژی ئاسایی بوونەەوەی داگیرکاری زانی.

«ئیسحاق جەھانگیری» یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی ھەینی لە توییتێکدا وێڕای ڕێزنان لە ڕۆژی جیھانیی قودس نووسی: ڕۆژی قودس ڕۆژی خەباتی دژی ئۆپراسیۆنی ئاسایی کردنەوەی داگیرکاری، ڕۆژی خەباتی دژی لەبیر چوونەوەو ڕۆژی گوێزرانەوەی مێژووی فەلەستین بە بەرەی تازەیە.

جەھانگیری وتیشی: منداڵانی فەلەستینی با لەبیریان نەچێ کە دەبێ بگەڕێنەوە بۆ ماڵ.

ئەمڕۆ ھەینی ٧ی مای ٢٠٢١ ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٠ ڕێککەوت لەگەڵ ٢٤ی ڕەمەزانی پیرۆز ڕۆزی جیھانیی قودسە.

سەرپەیڤ