وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە : ھەر کەس و لایەنێک دەستی لە تیرۆری شەھید سولەیمانی دا ھەبووە سزا ئەدرێ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی : رێچکەی بەدواداچوونی دۆسیەی شەهید سولەیمانی لە هێزی دادڤانی ، کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتیەکان و لە وتووێژە سیاسی و ئاسایشی و مافەوانیەکان لە گەڵ عێراق ، بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و زۆرێک لەو راپۆرتانە لە ئێمە شاراوە نین .
سەعید خەتیبزادە ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ئۆنلاین دا لە گەڵ هەواڵنێران لە بارەی چۆنیەتی تیرۆری شەهید سولەیمانی و دەستتێدابوونی رژێمی زایۆنی و کەسانێک لە ھەرێمی کوردستان لەم کارە تیرۆریستیەدا گوتی : هەڵوێستی ئێمە هەمانە کە گوتراوە ، ئەوانەی کە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە هەر وڵاتێک دەستیان لەو تیرۆرە ناجوامێرانە و ترسەنۆکانەدا هەبووە ، بێگومان بەرپرسایەیتی جەزایی و دادڤانییان هەیە .
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ھەروەھا وێڕای شەرمەزار کردنی رووداوەکانی شەوی رابردوو لە بەرامبەر کونوسولخانەی ئێران لە کەربەلا ، لە حکومەتی عێراقی ویست ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی شوێنە دیپلۆماتیکیەکان بەجێبێنێ.
گوتیشی : شەوی رابردوو یادداشتی ناڕەزایەتیی خۆمان دا بە باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران ، چاوەڕوانیمان لە حکومەتی عێراق ئەوەیە کە ئەرکی خۆی بە باشترین شێوە بەجێبێنێ .