May 11, 2021 21:30 Asia/Tehran
  • پەردەلادان لە سەر یەکەم دەرەنجامی بەرھەمھێنانی بەربڵاوی پێکوتەی «موڤ ئێران بەرەکەت»

سەرۆکی بنکەی ڕاپەڕاندنی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)، لە ئاھەنگی پەردەلادان لە سەر یەکەم دەرەنجامی بەرھەمھێنانی بەربڵاوی پێکوتەی «کوڤ ئێران بەرەکەت» جەختی لەوە کردەوە کە ھەخموو مانگێک ٣٠ ملوێن ژەم لەم پێکوتەیە بەرھەم دێت.

«موحەممەد موخبیر» سەرۆکی بنکەی ڕاپەڕاندنی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)، لە بارەی یەکەم پەردەلادان لە سەر بەرھەموھێنانی پێکوتەی «کوڤ ئێران بەرەکەت»  وتی: یەکەم بارو پاژی ئەم پێکوتەیە کە سێسەد ھەزار ژەمە ڕۆژی سێ شەممە ڕادەست کرا.

 سەرۆکی بنکەی ڕاپەڕاندنی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) وتیشی: ھەتا ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٠یش دەتوانین ٣٠ ملوێنی دیکە ڕادەست بکەین.

«موحەممەد موخبیر» لە بارەی ئەو تاقیکردنەوەانەی کە ھەتا ئێستا ئەنجامی گرتووەو ھاوکاتە لە گەڵ قۆناغی سقھەم دا وتیشی: دەرەنجامەکانی ئەم تاقیکردنەوەیە کەم و زۆر لە سەداسەد ئەرێنییەو ھەتا ئەمڕۆ لە قۆناغی یەک و دوو کاریگەریی لەسەداسەدی ھەبووەو بە ھیواین لە قۆناغی سێھەمیش دا کاریگەریی لەسەداسەدی ھەبێت.

زانستوەران و پسپۆڕانی ئێرانی، توانیویانە ھەتا ئێستا چەند جۆرە پێکوتە بۆ بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرھەم بھێنن کە لەگەڵ ستایشی کۆڕوکۆمەڵە زانستییەکانی جیھاندا بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ