May 13, 2021 06:52 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران جێژنی ڕەمەزانی لە سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆز کرد

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆز کردنی گەییشتنی جێژنی ڕەمەزان لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی، وتی: دڵنیام لە سای خواست و ھەوڵی ھاوبەشی سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی، پەیوەندیی دۆستایەتیی نێوان موسڵمانانی جیھان زیاتر لە جاران پتەو دەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، جێژنی ڕەمەزان، جێژنی گەڕانەوە بۆ ھەوێن و وەرزی گەشانەوەی ڕۆژووگران و ئەو بندە ساڵحانەیە کە گیانی خۆیانیان لە چۆمی زوڵاڵی ڕەمەزان دا خاوێن کردووەتەوەو لە بەر تەزکیەی نەوس، سەربەرزانە لە دەرگانەی ئیلاھی دا وەستاون و شانازی بە بەندایەتیی خۆیان دەکەن.

لە پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دا جەخت لەوە کراوەتەوە کە، دڵنیام لە سای خواست و ھەوڵی ھاوبەشی سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی، پەیوەندیی دۆستایەتیی نێوان موسڵمانانی جیھان زیاتر لە جاران پتەو دەبێتەوەو شایەتی گەشەو بەرزبوونەوەی کلتووری ئیسلام دەبین لە سەرتاسەری جیھاندا.

«ڕۆحانی» لە پەیامی پیرۆزبایی خۆی دا بۆ سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، ھیوای ئەوەی خواستووە کە لە سای ئەم جێژنە متفەڕکە کۆنترۆڵ و بەرزەفت کرانی نەخۆشیی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیھاندا بە چاو ببینین.

سەرپەیڤ