May 13, 2021 07:08 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕەزامەندییان لەگەڵ لێخۆشبوون و یان سوک کردنی سزای کۆمەڵێک لە حوکم دراوان دەربڕی

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە ڕەزامەند بوون بە لێخۆشبوون و یان سوک کردنی سزای ٢١٨٧ کەس لە حوکم دراوانی دادگاکانی گشتی و شۆڕش و ڕێکخراوەی تەمێی حکومەتی و ڕێکخراوەی دادەڤانیی ھێزەچەکدارەکانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، «حوججەتولئیسلام وەلموسلمین سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆکی ھێزی دادەڤانیی ئێران بە بۆنەی گەییشتنی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە نامەیەک دا بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێشنیاری لێخۆشبوونی گشتی یان سوک کردن و گۆڕینەوەی سزای ئەم حوکم دراوانەی کە لە لێژنەی لێخۆشبوون و بەخشین دا بە خاوەن مەرج زانراوان ئاراستە کردووە کە ئەم پێشنیارەش بە پێی بڕگەی ١١ی بنەمای ١١٠ی یاسای بنەڕەتی لە لایەن حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕەزامەندیی لە سەر دراوە.

سەرپەیڤ