May 16, 2021 22:52 Asia/Tehran
  • روحانی بۆ ئەردۆغان : فەلەستین گرنگترین و زیندووترین پرسی ھاوبەشی ئۆمەتی ئیسلامییە

سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران ، لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە گەڵ سەرۆکی تورکیا جەختی کردەوە ، فەلەستین گرنگ ترین و زیندووترین پرسی ھاوبەشی دونیای ئیسلامە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، حەسەن روحانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە گەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا گوتی : بەرەنگاربوونەوەی تاوانکاریەکانی رژێمی زایۆنی  وەستانی خێرای پەلامارە دڕندەکان و کوشتاری خەڵکی ستەملێکراو و بێتاوانی فەلەستین پێویستیەکە . 

روحانی لە درێژەدا گوتیشی : وڵاتە ئیسلامیەکان بەتایبەت ئێران و تورکیا وەک دو وڵاتی گرنگ و کاریگەر لە ناوچەکەدا دەبێ بە ھاریکاری و ھاوکاری ھەموو توانا و پتانسێلی دەزگا نێودەوڵەتیەکانی وەک رێکخراوی نەتەوەکان و رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی و تاوانکاریەکانی رژێمی زایۆنی دەکار بێنن . 

سەرۆکی تورکیاش لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا گوتی : کومەڵگای نێودەوڵەتیی دەبێ لە بەرامبەر تاوانکاریە پڕکێشیەکان کاردانەوەی خێرا و پێشپێگرانەی ھەبێ و پێویستە جیھانی ئیسلام لەمبارەوە شوێن دادوەری و کرداری ھاوبەش بکەوێ. 

سەرپەیڤ