ئێران کۆمپیۆتەری زەبەلاحی سیمرغی ڕوونوێنی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i396569-ئێران_کۆمپیۆتەری_زەبەلاحی_سیمرغی_ڕوونوێنی_کرد
گەورە کۆمپیۆتەری نیشتمانی سیمرغ کە توانای جۆراوجۆر وەکوو شرۆڤەی بەربڵاوی دەیتا، هۆشی دەستکرد، ئینترنتی شتەکان، شرۆڤەی دەیتا ژنیتیکییەکانی هەیە، ڕوونوێنی کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 17, 2021 07:31 Asia/Tehran
  • ئێران کۆمپیۆتەری زەبەلاحی سیمرغی ڕوونوێنی کرد

گەورە کۆمپیۆتەری نیشتمانی سیمرغ کە توانای جۆراوجۆر وەکوو شرۆڤەی بەربڵاوی دەیتا، هۆشی دەستکرد، ئینترنتی شتەکان، شرۆڤەی دەیتا ژنیتیکییەکانی هەیە، ڕوونوێنی کرا.

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گەورە کۆمپیۆتەری نیشتمانیی سیمرغ دوێنێ بە ئامادە بوونی محەمەد جەواد ئازەری جەهرۆمی وەزیری پێوەندییەکان و هەندێک لە بەرپرسانی دیکە لە باڵەخانەی تورەنجی زانکۆی ئەمیرکەبیر بە شێوەی فەرمی ڕوونوێنی کرا.

توانایی لێکدانەوەی ئێستای ئەو گەورە کۆمپیۆتەرە زیاتر لە یەک پتافلاپسە کە بە 500 پتافلاپس لە ڕۆژدا کاری خۆی دەستپێکرد و دوای دوو مانگ لە کۆتایی قۆناغی یەکەم بە پتانسێلی تەواو لە خزمەت بەکارهێنەران دا دەبێت.

شیاوی باسە ئەو گەورە کۆمپیۆتەرە کە لە قۆناغی یەکەم دا نزیک بە 12 ئەوەندە خێراتر لە بەهێزترین گەورە کۆمپیۆتەرە کە  ساڵی 1390 لەلایەن هەر ئەو گرووپەوە ڕوونوێنی کرا.

بۆ چێکردنی ئەو گەورە کۆمپیۆتەرە دوایین تەکنۆلۆژیاکانی سۆڵامێری و نۆڵامێری جیهان بەکار هێنراوە کە بوەوتە هۆی ئەوەی کە ئەو کۆمپیۆتەرە ببێتە بەڕۆژترین و بەهێزترین گەورە کۆمپیۆتەری ئێران.