روحانی : ئاسایش و سەقام لە عێراق، ئاسایشی ئێرانە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، سەقام و ئاسایش لە عێراقی بە ئاسایشی ئێران زانی و جەختیکردەوە لەسەر ھاریکاری دوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی جموجۆڵی تاقمە تەکفیری و تیرۆریسیتەکان .
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای پیرۆزبایی کردنی جەژنی رەمەزان لە حکومەت و گەلی ئەم وڵاتە ، پێی داگرت ، گروپی تیرۆریستیی داعش ئێستاش مەترسیەکی گرنگی ئاسیاشیی لە ناوچەکەدایە و ھاریکاریی دوو وڵات بۆ نەھێشتنی ئەم گروپە تیرۆریسیتە پێویستە .
روحانی بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لە خەباتی دژی تیرۆریسم ھەڵسوکەوتی دوو فاقیی ھەیە و ھەڵسوکەوتیان لە سنورەکانی عێراق و سوریا تەماویە ، گوتی : ئەمریکیەکان ھەمیشە لە ناوچەکەدا رۆڵی تێکدەرانەیان ھەیە و ئامادەبوونیان لە عێراق یارمەتیەک نادات بە سەقام و ئاسایشی ئەم وڵاتە .
سەرۆک کۆمار خوشحاڵبوونی خۆیشی نیشاندا بە ھەڵوێستی عێراق لە سەر دۆزی فەلەستین و ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ئیسراییل .
روحانی ھەروەھا وێڕای پێداگریی لەسەر قوڵبوونەوەی پێوەندی نێوان دوو وڵات ، گوتی : جێبەجێکرانی ھێڵی ئاسنی شەلەمچە ، بەسرە و بەستنەوەی ھێڵە ئاسنەکانی دوو وڵات ، دەتوانێ ھەنگاوێکی باش بێت لەپێناو گەشەی پێوەندیی ئابووریی ئێران و عێراق .
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەم پێوەندیە تەلەفۆنیەدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی جەژنی رەمەزان لە حکومەت و گەلی ئێران ، تاوانکاریەکانی ئەم رۆژانەی رژێمی زایۆنی لە فەلەستینی بە توندی شەرمەزار کرد و گوتی : لە راوێژکردن لە گەڵ سەرانی وڵاتانی ئیسلامیی و کۆمکاری عەرەبی حەتمەن ھەڵوێستێکی بەبڕشتانە و قاییممان لەمبارەوە ەبێ .
کازمی ھەروەھا لەسەر ھەڵسوکەوت لە گەڵ ئەنجامدەرانی پەلامار بۆسەر شوێنە دیپلۆماتیکیەکانی ئێران لە عێراق جەختی کردەوە .