May 18, 2021 16:49 Asia/Tehran
  • دیداری زەریف لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان

وە زیری کاروباری دەرەوەی ئێران و سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان لە بارەی پەیوەندی و ھاوکاریی دوولایەنە دیدارو وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە درێژەی دیدارەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی ڤاتیکان، لەگەڵ کاردیناڵ «پارۆلین» سەرۆک وەزیران و مەترانی گەورە«گالا گر» وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان سەبارەت بە پەیوەندیی دوو قۆڵی و ھەروەھا ڕەوشتی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بیروڕای گۆڕییەوە.

سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکانیش لە دیدارەکەدا لە بارەی ڕاوێژی زیاتر لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە بابەتەکانی جێی سەرنجی ھەردووک لا لە بواری جۆربەجۆر ھیوداریی دەربڕی.

زەریف ڕۆژی یەکشەممە بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ڤاتیکان و ئیتالیا گەییشتە ڕۆمای پێتەختی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ