May 19, 2021 14:28 Asia/Tehran
  • عێراقچی :پێشکەوتنی باش لە دانوستانەکانی ڤیەنا بەدەستهاتووە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بو کاروباری سیاسی گوتی : پێشکەوتنی باش لە دانوستانەکانی ڤیەنا بەدەسهاتووە .

سەید عەباس عێاقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و سەرۆکی شاندی ئێرانیی لە داوستانەکانی ئێستا لە ڤیەنا رۆژی چوارشەممە و بەر لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی گوتیشی : ئەم دانیشتنە کە لە کۆتایی زیاتر لە دوو حەوتە دانوستان بەڕێوەچوو ، کوبەندیەک دەکرێت و سەر لەنوێ شاندەکان بۆ راوێژکردن دەگەڕێنەوە پێتەخەتەکانیان .

 عێراقچی گوتی :  لە دوو حەوتەی رابردوودا کە گەڕی چوارەمی وتووێژەکان بوو ، پێشکەوتنی باش کراوە و چەند بابەتی سەرەکیی ماوە کە پێوستیی بە لێکدانەوەی زیاتر و بڕیاردان لەپێتەختەکان هەیە کە هیودارین لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجام بدرێ و لە خولی دواتری دانوستانەکان دا بتوانین بە کۆبەندی بگەین .

سەرپەیڤ