May 20, 2021 17:48 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: بایکۆت ناتوانێ ڕێ لە گەشەو پێشکەوتنی ئێران بگرێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە ئاھەنگی کەوتنەگەڕی گەڵاڵە نیشتیمانییەکانی پترۆکیمیا لە شەست و ھەشتەمین چالاکیی «تەگبیروھیوا» لە ئارستەی «بازدانی وەبەرھێنان» پێی داگرت: خستنەگەڕی پێنج شەممان بەباشی ئەوەی دەرخستووە کە گەلی ئێران خۆڕاگرە و بایکۆت و تەوژمی ئابووری ناتوانێ ڕێگربێ لە بەردەم گەشەو پێشکەوتنی وڵات.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە بڕواکردن بەوەی کە لە ماوەی ساڵێکدا ١٧ گەڵاڵەی گەورەی پترۆکیمیا دەخرێتە گەڕ دژوار بوو، بەڵام ئەمڕۆکە ئەو بەڵێنە ھاتووەتە دی، وتیشی: ئەمەی کە دەوڵەت توانیویەتی لە ماوەی یەکساڵی زێڕینی  ڕابردوودا «بازدانی وەبەرھێنان» لە بواری پیشەسازیی پترۆکیمیا بە واتای ڕاستەقینە جێبەجێ بکات و ئەمڕۆ بارستایی پترۆکیمیای وڵات لە ٥٦ ملوێن تۆنەوە بە ١٠٠ ملوێن تۆن پەرە پێ بدات، جێگای شانازییەو بایەخمەندە.

ڕۆحانی وتیشی: لە ماوەی ھەشت ساڵی ڕابردوو ١٣ ملیارد دۆلار بە ناردەی نانەوتیی وڵات زیادکراوە کە لە چاو ٨ ساڵ لەمەبەر نزیکەی لە سەدا ٥٩ ھەڵکشانی بە خۆیەوە بینیوە.

«حەسەن ڕۆحانی» ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیوەندییەکی ڤدیۆیی دا فەرمانی کەوتنەگەڕی گەڵاڵەی پترۆکیمیای مەسجید سولەیمان، ، پترۆکیمیای سەبەلان- عەسەلویه و پترۆکیمیای ئێکسیر حەلال عەسەلویهی بە بایی ملیاردێک و ٣٠٤ ملوێن دۆلار دەکرد.

سەرپەیڤ