May 20, 2021 19:12 Asia/Tehran
  • ٢٢ی مای کۆتایی دەرفەتی سێ مانگەی ئێران بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیە

وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانک ٢٢ی مانگی مای وەک کۆتایی دەرفەتی سێ مانگەی تاران بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ڕاگەیاند.

ئەبولفەزڵی عەمویی وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، بە دەربڕینی ئەمەی کە مۆڵەتی سێ مانگەی ئێران بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی  ٢٢ی مای کۆتایی پێ دێت، وتی: ھەتا ئێستا خواستی ئێران لە دانوستانەکاندا دابین نەکراوە، بەم پێیە نابێ دەرفەتێکی دووبارە بۆ لایەنی بەرامبەر ڕەچاو بکرێت.

عەمویی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە خولی چوارمی دانوستانەکانی ڤیەنا وتیشی: لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، پرسی سەرەکی لە دانوستانەکاندا ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتە بەرجامییەکان و ھەروەھا بایکۆتە داسەپێندراوەکانی دیکە لە تاقیکردنەوەیەکی وردو ڕێک و پێکدایە، چونکو ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان نابێ تەنیا لە سەر کاغەز بێت و لە ئەنجام دا نەبێتە ھۆی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی وڵات.

عەمویی وێڕای ئاماژە کردن بە بڵاو بوونەوەی دەنگ و باسی ھاوپەیوەند بە سەردانی «ڕافائێل گروسی» سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی وتیشی: گروسی بۆی ھەیە سەردانی ئێران بەکات بەو مەرجەی کە داخوازییان ئەوە بێت کە لایەنی بەرامبەر ھەنگاوێکی کارا لە ئاراستەی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران ھەڵگرێت و خواستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دانوستانەکانی ڤییەنا دابین بکات و دوای ئەوە دەتوانن چاوەڕوانییان لە ئێران ھەبێت.

سەرپەیڤ