ئێران ، دەنگی دادگای کەنەدایی لە بارەی فڕۆکە ئۆکراینیەکەی رەتکردەوە
ئەندامێکی مافناسی ئەنجوومەنی چاودێری کردنی دەستوور ( شۆڕای نیگابان) ی ئێران لە بروسکەیەک دا نووسی ، دەنگی دادگای نێوخۆی کەنەدا لە بارەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە بایەخی مافەوانیی نیە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عەباسعلی کەدخودایی ئەندامی مافناسی شۆڕای نیگابان لە بروسکەیەک دا نووسی : وێڕای پێداگری لەسەر لێوەشاوەیی دادگاکانی ئێران بۆ راگەیشتن بە رووداوی فڕۆکەی ئۆکراینی ، دەنگی دادگای نێوخۆی کەنەدا لەبەر لادان لە لێوەشاوەیی سەرزەوینیی ، بایەخی مافەوانیی نیە .
بەر لەوە سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی ەرەوەی ئێران لە بارەی دەنگی دەرچوو لە لایەن دادگایەکی نێوخۆی کەنەدا لە بارەی رووداوی بەربوونەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی گوتبووی : ئەو دەنگە بێ بنەمایە و بەڵگە و دیکۆمێنتی نیە .
دادگای باڵای ئۆنتاریۆ ی کەنەدا ، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاند رووداوی فڕۆکە ئۆکراینیەکە لە ئاسمانی تاران ، بە ئەنقەست بووە .
ھەشتی ژانیڤەری ساڵی 2020 فڕۆکەیەکی ھێڵی ئاسمانیی ئۆکراین لە دەوربەری تاران بەربۆوە کە لە ئەنجام دا 167 مسافیر و 9 ستافی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا .