روحانی : گەلی ئێران لە شەڕی ئابووری دا سەرکەوتن
May 23, 2021 18:00 Asia/Tehran
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە ، گەلی ئێران لە شەڕی ئابووری دا سەرکەوتن .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ یەکشەمە لە کۆبوونەوەی ئەرکانی ھاواھەنگیی ئابووریی حکومەت گوتیشی : رەقەمەکانی گەشەی بەرھەمھێنان لە بەشە جیاجیاکانی پیشە سازیی وڵات ، باشترین بەڵگەیە لەسەر بێ کارێگەری بوونی سیاسەتی گوشاری زۆرینەی ئەمریکا .
سەرۆک کۆماری ئێران لە بارەی دانوستانە ناڤۆکیەکانیش گوتی : تا گەییشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی درێژە دەدەینە دانوستانەکان.
روحانی گوتیشی : بە پێی دانوستانەکانی ئەم دواییە لە ڤیەنا، ئەمریکیەکان ڕاشکاوانە ئامادەیی خۆیانیان بۆ چارەسەری گەمارۆکان بە پێی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕاگەیاندووە. ئێمە تا گەییشتن بە ڕێککەوتن دریژە دەدەینە دانوستانەکان.