پارێزگاری سلێمانی لە سەرووی شاندێکی ئابووری گەیشتە پارێزگای کوردستان
پارێزگاری سلێمانی هاوڕێی شاندێکی ئابووریی ئێوارەی یەکشەممە بە ئامانجی بەشداریکردن لە جڤینی پتانسێلەکانی وەبەرهێنانی ناوچەی تایبەتی ئابووریی بانە و بەدواداچوونی رێکەوتنامەکانی هاریکاریی پێشوو لە سنوری باشماخی مەریوانەوە هاتە نێو ئێران و لە لایەن پارێزگاری کوردستانەوە پێشوازی لێکرا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی بە مەبەستی بەدواداچوونی رێککەوتنامەکانی هاریکاریی پێشوو، ئامادەبوون لە کوبوونەوەکانی پتانسێلی وەبەرهێنان لە ناوچەی تایبەتی ئابووریی بانە و بەسەر کردنەوەی چەند گەڵاڵەی پیشە سازیی و گەشتیاریی سەردانی پارێزگەی کوردستانی کردووە .
پارێزگاری کوردستان دوای پێشوازیکردن لە پارێزگاری سلێمانی لە وتووێژ لە گەڵ هەوڵنێران دا گوتی : پارێزگای کوردستان هەمیشە پێوەندیەکی قایم و دێرینی لە گەڵ هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی هەبووە.
بەهمەن موراد نیا بە ئاماژە بەوەی کە بەر لەوە چەندین تەبایی نامە لە نێوان دووو لایەن بەستراوە ، گوتی : بڕیارە لە سەردانی پارێزگاری سلێمانی ، لێکگەییشتن نامەکانی رابردوو بە تایبەت لە بەشی ئابووری بەدواداچوونیان بۆ بکرێ .
پارێزگاری سلێمانیش جەختی کردەوە لەسەر هەوڵدان بۆ گەشەی پێوەندیەکان لە گەڵ پارێزگای کوردستان و گوتی : بڕیارە لەم سەردانەدا دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە ناوچەی تایبەتی ئابووریی بانە و لێک گەییشتن نامەکانی پێشوو تاووتوێ بکرێت .
هەڤاڵ ئەبووبەکر گوتیشی : هیوادارین پێوەندیی ئابووریی نێوان دوو وڵات و هەردوو پارێزگای سلێمانی و کوردستان ، لە بوارەکانی بازرگانی زیاتر بێت ، وەک چۆن ئێستاش پێوەندی باش لە نێوان دوو پارێزگاکەدا هەیە .
هەڤاڵ ئەبووبکر پارێزگاری سلێمانی لە گەڵ شاندێکی وەبەرهێنان بڕیارە لە سەردانی دوو رۆژەی بۆ پارێزگای کوردستان ، چەندین بەرنامە و دانیشتنی پسپۆڕیی هەبێت .