May 24, 2021 15:56 Asia/Tehran
  • هەڤاڵ ئەبووبەکر : ساڵانە 5 ملیار دۆلار کاڵا لە ئیرانەوە هەناردەی سلێمانی دەکرێت

پارێزگاری سلێمانی عێراق وتی: سەرەڕای هەبوونی هەندێک کێشە لە عێراق و تەشەنە سەندنی کۆرۆنا، ئێستاکە پێنج ملیار دۆلار کاڵا لە ساڵدا لە شەش سنووری ئێرانەوەی هەناردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵ ئەبووبەکر ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی هەماهەنگیی بەڕێوەبردنی ڕێککەوتنەکانی پارێزگای کوردستان و سلێمانی کە لە ساڵی 1398 واژۆ کرا، ڕایگەیاند: هەناردە کردنی کاڵا لە ئێرانەوە بۆ پارێزگای سلێمانی، لە ساڵی 1398، 2 ملیار دۆلار بوو کە ئێستاکە سەرەڕای هەبوونی کێشەێ زۆر و تەشەنە سەندنی کۆرۆنا، گەییشتووەتە زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار و ئەوەش نیشاندەری گەشەی هەناردە کردن لە ناوچەکەیە.

ناوبراو گوتیشی: سەرەڕای هەبوونی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا، سنوورەکانی پارێزگای سلێمانی لەگەل ئێران دانەخرا و پێوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق زیادی کرد کە نیشانەی هاوکاری و پێوەندییە دۆستانەکانی نیوان دوو وڵاتەکەیە.

ھەڤاڵ ئەبووبەکر بەڕێوە نەچوونی ڕێککەوتنەکانی گۆڕانی دەوڵەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم، نائەمنییەکانی ئێستا، هەبوونی داعش و شەهید بوونی سەردار سلێمانی وەسف کرد و وتی: سەرەڕای ئەوە کارگەلێکی باش لەلایەن بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی و هەرێمەوە بۆ بەڕێوە بردنی ڕێککەوتنەکان ئەنجام دراوە.

 

 

سەرپەیڤ