May 24, 2021 18:03 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، 251 کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11005 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 251 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 78 هەزار و 848 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 843 هەزار و 523 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 347 هەزار و 752 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

بە پێی ئەم راپۆرە ، 19 میلیۆن و 54 ھەزار و 521 تاقیکردنەوەی دیاریکردنی کۆڤید 19 لە ئێران ئەنجام بووە .

ھەروەھا تا ئێستا دوو میلیون و 608 ھەزار و 182 کەس ژەمی یەکەمی پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرتووە .

سەرپەیڤ