May 25, 2021 00:14 Asia/Tehran
  • زەریف گەییشتە باکوو

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی دیدارووتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئازەربایجان شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە گەییشتە باکوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە باکووی پێتەختی کۆماری ئازەربایجان لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژ دەکات.

گەشتەکەی زەریف لە چوارچێوەی ڕاوێژی بەردەوامی نێوان کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری ئازەربایجان ئەنجامی گرتووە.

ڕاوێژو بیروڕا گۆڕینەوە لە بارەی گۆڕانکارییەکان لە پەیوەندیی دوو قۆڵی و گرینگترین کاروباری ناوچەکەو جیھان لەو ئامانجانەی ئەم گەشتەیە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران دوای ئەوە سەردانی ئەرمینیاش دەکات و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە لە یەریڤان دیدارو وتووێژ دەکات.

سەرپەیڤ