May 25, 2021 14:03 Asia/Tehran
  • وەشاندنی پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا دەست پێ دەکات

وەزیری تەندروستی و دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران ڕایگەیاند، کوتانی پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا بەم زووانە دەست پێ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «سەعید نەمەکی» وەزیری تەندروستی و دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران  ڕۆژی دووشەممە وتی: یەکەم وەشاندنی پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا لەم مانگەی جۆزەردانی ١٤٠٠ و کوتانی گشتیش لە ھاوین دا دەست پێ دەکات.

نەمەکی وتیشی: لەم مانگەی جۆزەرداندا یەکەم وەشاندنی پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا لەپاڵ پێکوتە ھاوردەکراوەکانی دیکە دەست پێ دەکات.

وەزیری تەندروستی و دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران ھەروەھا وتیشی: گەلی ئێران ئەزمونی ھەرە باشی لە بواری بەڕێوەبەرایەتی کردنی نەخۆشیی کۆرۆنا دەستکەوتووە بە جۆرێک کە زۆرێک لە وڵاتان خوازیاری بەکارھێنانی ئەو ئەزمونانەی ئێرانن.

«نەمەکی» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لە جەنگەی گوشاری ئابووری و بایکۆتی ملھوڕانەدا خەباتمان کردو لە سەر گەشەکردن بەردەوام ماینەوە، وتیشی: ئەمساڵ و ساڵی ڕابردوو پڕپیت ترین سەردەمی بووژاندنەوەی ژێرخانەکانی سیستێمی تەندروستیی بووە لە ئێراندا.

سەرپەیڤ