دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، 198 کەس گیانیان لەدەستدا
May 30, 2021 16:16 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8876 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 198 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 79 هەزار و 939 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 902 هەزار و 94 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا دوو ملیۆن و 441 هەزار و 528 نەخۆشی کۆرۆنایی لە ئێران چاک بوونەتەوە.