دوایین ئاماری کۆرونا لە ئێران ،گیانلەدەستدانی 217 کەس
May 31, 2021 15:43 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11042 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 217 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 80 هەزار و 156 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 913 هەزار و 136 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا دوو ملیۆن و 458 هەزار و 684 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
پەتای کۆرۆنا تا ئێستا زیاتر لە 171 میلیۆن کەسی لە جیھان دا تووش کردووە و زیاتر لە 3 میلیۆن و 557 کەسیش بە ھۆی پەتاکە گیانیان لەستداوە .