ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران: ھەوڵەکان بۆ ڕزگار کردنی ئاوگەڕەکەی«خارک» بێ ئاکام بوو
ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: ھەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاگرو دەربازکردنی ئاوگەڕی «خارک» ھیچی لێ نەوەشایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: سەرباری بیست کاژێر ھەوڵدانی ھەمەلایەنەو بەکار ھێنانی مسۆگەراتی فریاکەوتنی دەریایی، لە بەر تەشەنەسەندنی ئاگر بەرەو بەشە جۆربەجۆرەکان، ھەڵمەتی دەرباز کردنی ئاوگەڕی پشتیوانیی مەشقی «خارک» بێ ئاکام مایەوەو ئەم ئاوگەڕە لە ئاوەکانی کەوشەنی «جاسک» نوقم بوو.
ئاوگەڕی «خارک» لە زیاتر لە چوار دەیە خزمەتکردنی بۆ ئەرکی مەشق و ڕاھێنان بەکار ھێنرا بوو.
ئاوگەڕی پشتیوانیی مەشقی ھێزی دەریایی کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بۆ ئەرکی مەشقی دەریاپێوان ڕەوانەی ئاوە ئازادەکان کرا بوو، ڕۆژی سێ شەممە لە گردوپەڕی بەندەری «جاسک»ی پارێزگای «ھۆرمۆزگان»ی باشووری ئێران یەکێک لە بەشەکانی ئاگری لێ کەوتەوەو بە ئامادە بوونی دەستبەجێی تیپی کۆنترۆڵ و فریاکەوتن تەواوی فێرخوازانی نێو پاپۆڕەکە بەسەلامەتی دابەزین و کارەساتەکە ھیچ قوربانییەکی لێ نەکەوتەوە.