سەرەخۆشی بە بۆنەی ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران
ئەمڕۆ چواردەی جۆزەردانی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی، ٢٣ی شەووالی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ چوارەمی ژوئەنی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
٣٢ ساڵ لەمەوپێش «ڕوحوڵڵا موسەویی خومەینی(زە)، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دوای ٨٧ ساڵ ژیانی پڕ لە ھەوڵ و چالاکیی ماندوویی نەناسانە چاوی لێک ناو بەرەو دیداری حەزرەتی حەق فڕی.
ئیمام خومەینی(رە) خەباتی خۆی لە ساڵی ١٣٤٢ی کۆچیی ھەتاوی لە بەرامبەر ڕژێمی ملھوڕی شاو دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە ئێران دەست پێ کردو سەرەنجام بە ھۆی ڕژێمی شاوە بەرەو تورکیاو پاشان عێراق دوور خرایەوە.
ئیمام خومەینی(رە) لە ماوەی ١٣ ساڵ دوورخرانەوە لە عێراق جیا لە گۆش کردنی شاگردی زۆر، دەستی کرد بە لەقاو دانی ناوەڕۆکی گەندەڵی ڕژێمی شاو بەرژەوەندیی ناڕەواو تەماحکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران و بە دەرکردنی بەیاننامە بەستێنی بۆ سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێراندا خۆش کرد.
سەرەنجام دوای پەرەسەندنی خەبات و کۆچی ئیمام بۆ فەرەنساو پاشان گەڕانەوەی شکۆمەندانەی بەڕێزی بۆ ئێران، شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی ١٣٥٧ی کۆچیی ھەتاوی بە یەکجاری سەرکەوت.
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، سەرباری پیلانی ھێزەکان و دوژمنانی نێوخۆیی و دەرەوەیی شۆڕش لەوانە شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعس دژی ئێران، ئیمام خومەینی(رە) لە ھەل و مەرجی سەخت و چەتوونی ئەو سەردەمە خەڵکی ئێرانی بە تەگبیرو بوێری ڕابەرایەتیی کرد.
ئیمام خومەینی(رە) سەرەنجام ٣٢ ساڵ لەمەوپێش لە ڕۆژی چواردەی جۆزەرداندا ماڵئاوایی لە جیھانی کاتی کردو دۆحی بەرزی ئەو حەزرەتە بەرەو مەلەکوتی ئەعلا ھەڵفڕی. ھەر بەم بۆنەیەوە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ئەمڕۆ ھەینی لە ڕێگای میدیاکانەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ وتارێک ئاراستە دەکات.
ڕێ و ڕەسمی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ھەموو ساڵێک بە وتاردانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بەرپا دەکرا، ئەمساڵ وەک ساڵی ڕابردوو بە سەرنجدانی ڕێنماییە تەندروستییەکانی بنکەی نیشتیمانیی خەباتی دژی کۆرۆنا لە بارەی قەدەغەی بەرپا کردنی کۆڕو کۆمەڵەکان، بەڕێوەناچێت.
ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی چواردەی جۆزەردان سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لە ھەموو جەماوەری ئێران و ئوممەتی ئیسلامی و تەواوی بیرئازادانی جیھان سەرەخۆشیی دەکات.