یەکەم دیبەیتی بەربژارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوەچوو
یەکەم دیبەیتی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بە بەشداری هەموو بەربژێرەکان لە رادیۆتەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران و لە سەر تەوەری ئابووری دەستی پێکرد.
عەلیڕەزا زاکانی، کاندیدای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: من هاتوومە ئەم گۆڕەپانە بۆ ئەوەی لە گەڵ گەندەڵی بەرەنگاری بکەم.
موحسین مێهرعەلیزادە بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێرانیش وتی: هاتووم ڕاستەوخۆ و ڕاستگۆیانە لە گەڵ خەڵک قسە بکەم.
سەید ئیبراهیم ڕەییسی کاندیدای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ گەندەڵی و پێک هێنانی یەکسانیی لە کۆمەڵگای وەکوو مەبەستی خۆی ناو برد.
سەعید جەلیلی لە کاندیداکانی دیکەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بۆ سڕینەوەی کەمایەسییەکان دەبێ بەرنامە و گەڵاڵەمان هەبێت و سەرەتاش پێویستمان بە بڕوا و ئیمانە. دەبێ مافی خەڵک لە هەموو بوارەکان لەوانە بەشی وزە بپارێزرێت.
موحسین ڕەزایی کاندیدای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران وتی: بۆ بەرگری لە خەڵکی ئێران و پاراستنی میراتی شۆڕش هاتوومەتە ئەم گۆڕەپانە.
عەبدولناسر هیمەتی کاندیدای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هاتووم بڵێم قەیرانی ئابووری وڵات چارەسەری هەیە.
سەید ئەمیرحسێن قازی زادە هاشمی کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بۆ گۆڕانێکی قووڵ هاتوومەتە ئەم گۆڕەپانەوە.