حوزه‌یران 05, 2021 21:19 Asia/Tehran
  • یەکەم دیبەیتی بەربژارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوەچوو

یەکەم دیبەیتی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بە بەشداری هەموو بەربژێرەکان لە رادیۆتەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران و لە سەر تەوەری ئابووری دەستی پێکرد.

 

عەلیڕەزا زاکانی، کاندیدای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: من هاتوومە ئەم گۆڕەپانە بۆ ئەوەی لە گەڵ گەندەڵی بەرەنگاری بکەم.

موحسین مێهرعەلیزادە بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێرانیش وتی: هاتووم ڕاستەوخۆ و ڕاستگۆیانە لە گەڵ خەڵک قسە بکەم.

سەید ئیبراهیم ڕەییسی کاندیدای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ گەندەڵی و پێک هێنانی یەکسانیی لە کۆمەڵگای وەکوو مەبەستی خۆی ناو برد.

سەعید جەلیلی لە  کاندیداکانی  دیکەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بۆ سڕینەوەی کەمایەسییەکان دەبێ بەرنامە و گەڵاڵەمان هەبێت و سەرەتاش پێویستمان بە بڕوا و ئیمانە. دەبێ مافی خەڵک لە هەموو بوارەکان لەوانە بەشی وزە بپارێزرێت.

موحسین ڕەزایی کاندیدای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران وتی: بۆ بەرگری لە خەڵکی ئێران و پاراستنی میراتی شۆڕش هاتوومەتە ئەم گۆڕەپانە.

عەبدولناسر هیمەتی کاندیدای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هاتووم بڵێم قەیرانی ئابووری وڵات چارەسەری هەیە.

سەید ئەمیرحسێن قازی زادە هاشمی کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بۆ گۆڕانێکی قووڵ هاتوومەتە ئەم گۆڕەپانەوە.

سەرپەیڤ