چەند گۆشەیەک لە یەکەم دەمەتەقەی بەربژارانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران
بربژارانی سێزدەھەمین دەورەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران لە یەکەم دیبەیتی تەلەفزیۆنی دا ، ستراتژیا و بەرنامەکانی خۆیان لە بواری ئابووریی شیکردەوە .
سەعید جەلیلی لە بەربژارانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران لە یەکەم دیبەیتی تەلەفزیۆنی دا بە بابەتی ئابووریی ، وێڕای شیکردنەوەی بەرنامە ئابووریەکانی خۆی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە سەرنج ئەداتە نەھێشتنی ھەژاری گوتی : دەبێ بە پلانداڕشتنی ورد بۆ دامەزران ، کاراکردنی کانگەکان و رێگرتن لە خاوفرۆشیی ، بەرز کردنەوەی بایەخی دراوی نیشتمانیی و بازدان لە بەرھەمھێنان دا ھەوڵ بدرێ .
سەید ئیبراھیم رەییسی بەربژاری دیکە ، وێڕای گرنگیدان بە بەرھەمھێنان و دامەزران گوتی : بەرنگاربوونەوەی جددی گەندەڵی لە بوارەجیاجیاکان و کۆنتڕۆڵی ھەڵاوسان و نەھێشتنی کێشەی بژیوی خەڵک دەخاتە سەرووی کارەکانی .
سەید ئەمیر حسێن قازی زادە ھاشمی ش ، ھەڵاوسانی بە گرنگ ترین کێشەی ئابووریی ئێران زانی کە دەبێ بۆ نەھێشتنی ، یاساکانی دراوی و ئابوری لە بواری بانکی و بۆرسە ھەموار بکرێن .
عەلیڕەزا زاکانی لە بەربژارانی دیکەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش وێڕای رەخنەگرتن لە چۆنیەتی پێوەندیی حکومەت و ئابووری جەختی کردەوە ، ئەو بەرنامەی کە دایڕشتووە ئێرانێکی گەورەی ئابووری لە تەنیشت ئێرانی سیاسی - بەرگریی لێدەکەوێتەوە .
موحسین مێھرعەلیزادە ش لەمپەرلادان لە سەر رێگەی بەرھەمھێنان ، لێخۆشبوونی باج لەسەر بەرھەمھێنان ، ھیدایەتی نەختینە بۆ بەرھەمھێنان ، نانەوەی کار ، گەشتیاری و ژینگەی لە گرنگترین بەرنامەکانی خۆی راگەیاند .
عەبدولناسر ھیممەتی بەربژاری سێزدەھەمین ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش کۆنتڕۆڵی نەختینە و پوچەڵکردنەوەی بناغەی دراویی تێکراو لە کۆمەڵگای وەک گرنگترین بابەت خستەڕوو و گوتی : گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ و بژیوی خەڵک ئەدەم .
ئەم دیبەیتە بۆ ماوەی 90 خولەک بە شێوەی راستەوخۆ لە کەناڵە تەلەفزیۆنیەکانی ئێران بڵاوبووەوە و دەنگدانەوەی زۆری لە میدیا بیانیەکان و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دا ھەبووە .