حوزه‌یران 06, 2021 15:05 Asia/Tehran
  • ئاگادار کردنەوەی بە بڕشتانە لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە سەبارەت بە چۆنیەتیی دیبەیتەکانی ھەڵبژاردن

پەڕەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کەشی مەجازی دا بابەتێکی بڵاو کردەوە کە تیای دا لە بارەی خۆبواردنی پاڵێوراوانی سەرۆک کۆمارەتی لە سوکایەتی کردن و خەوشاندنی کەسایەتیی یەکتر لە دیبەیتەکانی ھەڵبژاردن بە شێوەیەکی بەبڕشتانە وشداری دراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە یەکەم دیبەیتی پاڵێوراوانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، ئینیستاگرامی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە گێڕانەوە لە وتەیەکی بەڕێزیان لە بابەتێکدا نوسیویەتی: ھەر کاتێک کە پاڵێوراوان لە دیبەیتە تەلەفزیۆنییەکان شێوازی سوکایەتی کردن و بوختان و خەوشاندنی کەسایەتیی خەنیمەکەیان گرتووەتە بەرو یان ھەوڵیان داوە خەڵکی لێ بترسێنن، وڵات توشی زیانێکی قورس ھاتووە.

یەکەم دیبەیتی پاڵێوراونی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لە نێوان حەوت پاڵێوراوی ئەم پۆستە بەڕێوەچوو.

ھەر حەوت پاڵێوراوەکەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لە دوو دیبەیتی دیکەی تەلەفزیۆنیش دا بەشداری دەکەن.

سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ