حوزه‌یران 08, 2021 23:27 Asia/Tehran
  • پاڵێوراوانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران باسی گەڵاڵەو بەرنامەکانیان دەکەن

پاڵێوراوانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لە دووھەمین دیبەیتی خۆیاندا بەرنامەکانیان ئاشکرا کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس،«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»پاڵێوراوی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لە کۆکراوەی وتەکانی دا لە دووھەمیت دیبەیتی ھەڵبژاردن کە ئەمڕۆ سێ شەممە بەرپا کرا وتی: لە جێ و شوێنی پاڵێوراوەتیی سەرۆک کۆمارەتی دەبێ پرسەکان نەک بە شێوەی گشتی و تێکڕایی بەڵکو دەبێ بە شێوەی ھەرێمی ناس بکرێت و ئەوە ڕوون بێتەوە کە لە ھەر بوارێکدا چە گرفتێک لە ئارادایەو چ ڕێگاچارەیەکی ھەیە و ئینجا پێویستە توانایی و دەستەڵاتێکیش بۆ چارەسەر کردنیان ھەبێت.

«سەیید ئەمیرحسەین قازی زادەی ھاشمی» ش لە دوابەشی وتەکانی دا ڕایگەیاند: سفرەوخوانی شۆڕش ھی ھەموو جەماوەرە.

«قازی زادە» وتیشی: ئابووریی ئێران وێڕای ئەوەی کە دەبێ لەناخەوە ھەڵقوڵێت، دەبێ گرینگایەتیی بە دەرەوەش بدات و ئەمەش ھیەمان ئابووریی خۆڕاگرانەیە.

«موحسین ڕەزایی» پاڵێوراوی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانیش لە کۆکراوەی وتەکانی دا لە دووھەمین دیبەیتی ھەڵبژاردن جەختی کرد: چاکسازیی لەنێوخۆدا پێکھێنەری بەرنامەی دەوڵەتی «کردەوەو گۆڕانە».

«موحسین میھرعەلی زادە» پاڵێوراوی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانیش ڕوو لە جەماوەر پێی داگرت : بە بڕیارێکی زیرەکانە، بەشداری لە ھەڵبژاردن دەکەین بە جێگرەوەی تۆران لە سندوقەکانی دەنگدان.

«سەعید جەلیلی» پاڵێوراوی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانیش وتی: ڕۆڵی سەرۆک کۆمار بۆ تێگەییشتنی ڕێک و پێک لە کێشەکان، دۆزینەوەی وەڵام و ھەڵبژاردنی ڕوانگەو ھەڵوێستی گونجاو گەلێک گرینگە و دەبێ لە ماوەی چوار ساڵی داھاتوو وڵات بازدان بە خۆیەوەد ببینێت.

«عەلیڕەزا زاکانی» پاڵێوراوی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانیش لە کۆ کراوەی وتەکانی دا لە دووھەمین دیبەیتی ھەڵبژاردندا وتی: لەمپەرەکانی سەر ڕێگای لاوان لەوانە کۆنگور، ئیش و کار، ماڵ و ھاوسەرگیری لادەبەین.

«عەبدولناسر ھیممەتی» پاڵێوراوی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانیش لە دوا بەشی وتەکانی دا ڕایگەیاند: تەواوی گرفتەکان لە ڕوانگەی ئابووریەوە چارەسەر دەکەم.

سەرپەیڤ