حوزه‌یران 12, 2021 18:37 Asia/Tehran
  • دەرفەتی سەدا وسیما بە حکومەت بۆ بەرگریی لە خۆی

ئەندامی لیژنەی چاودێریی بەسەر پڕۆپاگەندەی سەرۆک کۆماریی ئێران ، رایگەیاند 8 خولەک دەرفەت دراوە بە حکومەت تا لە بەرامبەر لێدوانی بەربژارانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی بەرگریی لە خۆی بکات .

بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، سەید ئیحسان قازی زادە هاشمی ، گوتی : بە پێی پەسەندکراوی کۆمیسیۆن ، بڕیار درا حکومەت لە بەرنامەیەکی تۆمارکراودا بۆ ماوەی 8 خولەک ، وڵامی لێدوانی بەربژارانی هەڵبژاردن لە دیبەیتەکانی یەکەم و دوهەم بداتەوە و بەرگریی لە کردەوەی خۆی بکات .

ناوبراو گوتیشی : بێتوو لە دیبەتی سێهەمیش دا داوا و سکاڵایەک بۆ کۆمسیۆن بنێردرێ ، تا بەر لە کۆتایی کاتی پڕۆپاگەندەکان ، سکاڵاکان پێڕاگەیشتنی بۆ دەکرێت .

سەرپەیڤ