حوزه‌یران 12, 2021 20:17 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆڕۆنا لە ئێران ، گیانلەدەستدانی 115 کەسی دیکە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7444 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 115 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 81 هەزار و 911 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 20 هەزار و 522 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 640 هەزار و 281 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ