هەڵبژاردنی ئێران لە سایەی ئاسایش دا بەڕێوەدەچێت
سەرۆکی ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی نێوخۆی ئێران گوتی : هەڵبژاردنی 1400 ی ئێران لە سایەی ئاسایش دا بەڕێوەدەچێت .
جەمال عورف سەرۆکی ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی نێوخۆی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێک دا وێڕای شکردنەوەی دوایین هەنگاوە هەڵگیراوەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی 1400 ی ئێران ، لە وڵامی پرسیاری ئێران پرێس لە بارەی رەوشی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان جەختی کردەوە : بە خۆشیەوە تا ێئستا هیچ حاڵەتێکی دژە ئاسایشی بۆ تێکدانی هەڵبژاردن رووی نەداوە .
سەرۆکی ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی نێوخۆی ئێران گوتی : ناوەندەکانی راپرسیی ، بەشداریکردن لە هەڵبژاردنیان لە سەتی 37 تا سەتی 47 پێشبینی کردووە .
عورف بە ئاماژە بەوەی کە زیاتر لە 450 سندوقی دەنگدان لە سەرانسەری جیهان ئامادە کراوە جەختی کردەوە : حکومەتی کەنەدا قەبوڵی نەکردووە هەڵبژاردن لەم وڵاتەدا بەڕێوە بچێت و هەڵبژاردنی سەروک کۆماریی ئێران لە 110 وڵات دا بەڕێوە دەچێت .
گوتیشی : 59 میلیۆن و 310 هەزار و 310 کەس دەتوانن دەنگ بدەن .