حوزه‌یران 14, 2021 13:34 Asia/Tehran
  • روحانی : هێز و توانایی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ پێشگرتنە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئێمە نامانەوێت شەڕ و ئاڵۆزی بێتە ئاراوە بەڵام لە هەمان کاتدا لە بەرانبەر ئەو هێزانە کە دەستدرێژی دەکەن، ناکشێینەوە.

 حەسەن ڕۆحانی لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە کۆپاپۆڕی دێنا و پووچەڵ کەرەوەی مینی شاهین، بە جەختکردن لەسەر ئەوەی کە پێشکەوتووترین چەکە ئاسمانییەکان لە ماوەی چەند ساڵی دوایی چێ کراوە، وتی: توانایی مووشەکیی ئێمە زۆر بەهێزتر لە ڕابردووە و توانیمان لە بواری هێزی دەریایی زۆر پێش بکەوین.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هێز و تواناییی ئێران و هێزە چەکدارەکان بەس بۆ بەرگیریە، و پەشیمانکەریشە، وتی: حکومەت و هێزە چەکدارەکانی ئێران هیچکات نەیانویستووە هێرش بکەنە سەر هیچ وڵاتێک و ڕاشکاوانە بە وڵاتانی دراوسێ ڕایدەگەیێنین کە هێزە چەکدارەکانی ئێمە پشتیوانی ئێوەن و دژ بە ئێوە نین.

ڕۆحانی گوتیشی: هێزی ناڤۆکی ئێمە بۆ چێ کردنی چەکی ناڤۆکی نییە و ئەمریکا و ئەورووپا ئەوە باش بزانن. بەڵێ ئێمە توانی پیتاندنی 20 لەسەدی ئۆرانیۆممان هەیە. تەنانەت لەم  حکومەتەدا ئۆرانیۆمی پیتێدراوی 60 لەسەدیشمان دەست خست. بەڵام لە هەمان کاتدا بە دوای سازکردنی چەکی ناڤۆکی نین.

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە هێز و توانای هێزە چەکدارەکانی ئێران زۆرە وتی: ئێمە ئامانجمان شەڕ و ئاڵۆزی نییە بەڵام لە هەمان کاتیشدا لە بەرانبەر ئەو وڵاتانە کە دەستدرێژی دەکەن ناکشێینەوە.

سەرپەیڤ