حوزه‌یران 14, 2021 18:27 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆڕۆنا لە ئێران ، گیانلەدەسدانی 119 کەسی دیکە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 10715 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 119 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 82 هەزار و 217 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 39 هەزار و 432 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 666 هەزار و 601 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

نەخۆشی کۆڤید 19 بە پێی ئاماری فەرمیی وڵاتان تا ئێستا زیاتر لە 176 میلیۆن کەسی لە سەرانسەری جیھان دا تووشکردووە و زیاتر لە سێ میلیۆن و 820 ھەزار کەسیش بە ھۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە. 

سەرپەیڤ