حوزه‌یران 16, 2021 20:27 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: خەڵک ڕۆژی ھەینی بە بەشداریی خۆیان ئابڕو بە نیزام و حکومەت دەبەخشن

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: جەماوەری ئێران لە ڕۆژی ھەینی بە بەشداری و ئامادە بوونیان لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان ئابڕو بە نیزام و حکومەت دەبەخشن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنی دا وتیشی: ھەتا کەمتر لە ٤٨ کاژێری دیکە وڵات ڕووداوێکی چارەنووس ساز بە خۆیەوە دەبینێت و ئەویش ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی شارودێیە.

بەڕێزی وتیشی: بە دڵنیاییەوە چارەنووسی وڵات لە بڕگەیەکی زەمەنی دا لە ھەموو ڕویەکەوە، لە بواری ئابووری، بابەتگەلی ڕۆشنبیری و کلتووری، ئاسایشت، تەندروستی و ھتد... بەو کردارەوە بەندە کە ئێوە خەڵکی ئێران ڕۆژی ھەینی ئینسائەڵڵا ئەنجامی دەدەن. ئێوە بە ئامادە بوونی خۆتان، بە دەنگی خۆتان چارەنووسی وڵات لە ھەموو بوارە گشتییەکان دیاری دەکەن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وتیشی:ئامادە بوونی خەڵک لە نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەڵگری بنەمایەکی پتەوو بەڵگەیەکی بایەخمەندی ھزرییە و تەنیا بابەتێکی سیاسی نییە. ھەڵبەت دیارە بەرھەمی سیاسیی ئامادە بوونی خەڵکیش زۆرە، بەڵام جیا لەمانەو گرینگتر لەمانە بنەمای فەلسەفەی لەسەرھەست بوونی خەڵک لە نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە. واتە لە کۆماری ئیسلامی دا، کۆمار بەشێکەو ئیسلامیش بەشێکی دیکەیە و ئەگەر خەڵک کە ھەمان کۆی کۆمار پێک دێنن ئامادەو لە سەر ھەست نەبن، کۆماری ئیسلامی وەدی نایەت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ئامانجی دوژمن ئەمەیە کە ئەم ھەڵبژاردنە بە شێوەی دۆخوازی کۆماری ئیسلامی ئەنجام نەگرێت، واتە خەڵک لە حکومەت داببڕێن. چونکو دیارە بەشداری نەکردنی خەڵک لە ھەڵبژاردن ھەمان دابڕانیان لە کۆماری ئیسلامییەو ئەمەیە ئامانجیان.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، ناوپڵی جەماوەر ئەوەیان پیشان دا کە ئەوەی دوژمن وبستوویەتی ئەمان بە پێچەوانەکەیان ئەنجام داوە، ھەم لە بارەی ھەڵبژاردنەوەو ھەم لە بارەی ڕێپێوان و بابەتگەلی جۆربەجۆری دیکە. ئەمجارەش بە خواستی خوداوەند ھەروا دەبێ و خەڵک ئینشائەڵڵا بەشداری دەکەن و ئابڕو بە نیزامی کۆماری ئیسلامی دەبەخشن.

سەرپەیڤ