حوزه‌یران 16, 2021 21:16 Asia/Tehran
  • «سەعید جەلیلی«  بە قازانجی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» لە ڕکابەرایەتیی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران کشایەوە

«سەعید جەلیلی» پاڵێوراوی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە بەردەوام کردنی ململانێی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران کشایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «سەعید جەلیلی» پاڵێوراوی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لە بەیاننامەکەی دا ڕوو لە گەلی مەزنی ئێران ڕایگەیاند: ئێستا کە بەشێکی بەرفراوانی تاک بە تاکی کۆمەڵگاکەمان پێشوازییەکی گەرم و گوڕیان لە «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» کردووە، وا ھەڵدەگرێ کە تەواوی باوەڕدارانی بەرەی شۆڕش لە سەر بنەمای ئەوەی وا پێویستمەندی ھەنگاوی دووھەمی شۆڕشی ئیسلامیە، لە ئاراستەی دەستپێکێکی پتەو، ھەر لە ئێستاوە بە دەنگی خۆمان ئەو بەڕێزە بۆ بە ئەستۆگرتنی ئەرک و بەرپرسایەتییەکی قورس و گرینگ یارمەتی بدەین.

«جەلیلی» ڕاشیگەیاندووە: پێکھێنانی دەوڵەتێکی شۆڕشگێڕ پێشەکییەکە بۆ ھاتنە مەیدانی تەواوی بارستاییەکانی خەڵک و بلیمەتانی وڵات و نابێ تەنانەت ڕۆژێکیش لە داراستەی ئەم جیھادە ھەمەلایەنەو ھەمووانییە بۆ بازدانی سەرکەوتووانەی ئێران لە کیس بدەین.

ناوبراو لە بەیاننامەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، لە تەواوی ئەو خۆشەویستانەی کە ھەتا ئێستا لە ڕووی ڕاستگۆیی و نیازپاکییەوە بەرامبەر بەمن لوتفیان ھەبووە، داوا دەکەم لە سەر بنەمای باوەڕمەندی و ورەی شۆڕشگێڕانەو ئەو بەرنامانەی کە لە ماوەی ئەم ھەشت ساڵەدا بۆ بازدانی سەرکەوتووانەی وڵات ئامادەیان کردووە، ئەو پەڕی ھەوڵی خۆیان بۆ پەسەند کردن و ساغ و تۆکمەکردنی ڕێبازی دەوڵەتی داھاتوو بەکار بێنن.

«جەلیلی» وتوشیەتی: بۆ تەواوی ئەو خۆشەویستانە، بەتایبەت ئەو لاوو تازە لاوە بەڕێزانەی کە لەم ڕۆژانەدا بە شۆری شۆڕشگێڕانەی خۆیان بێ وچان ھەوڵیان داوە، دووپات لەوە دەکەمەوە کە بەرپرسایەتیی ئەم جیھادە گەورەیە لە ئاراستەی بازدانی سەرکەوتووانەی ئێران ھەروا بە ئەرکی سەرشانی خۆیان بزانن و ماندوویی نەناسانەو بە ھیواو تامەزرۆییەوە، ئەم جیھادە مەزنە بە پشتبەستن بە ڕێنوێنی و سەرکەوتنی ئیلاھی و بە زانیارییە قوڵە ئایینییەکەیان کە سەرچاوە لە ڕێشاندانەکانی حەزرەتی ئیمام و ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دەگرێت، لە خۆیاندا بە ھەڵکراوی و زیندوو ڕابگرن و ھەروا پڕلە شۆرو شاگەشکەو ئامانجدار، ببنە ھێماو سەرمەشقێک بۆ کردەوەی شۆڕشگێڕانەی ڕەسەن و مەبەستمەند لە گۆڕەپانەکان و بەرنگار بوونەوەی چورتم و گرفتەکانی بەردەم کە دیارە ئەمڕۆ ڕۆژی جیھادی گەورەیە بۆ بازدانی ئێرانی مەزن.

سەرپەیڤ