حوزه‌یران 17, 2021 15:33 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: بە ئامادە بوون لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان نەھێڵین ئاواتی دوژمنان وەدی بێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد: بە ئامادە بوون لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان نەھێڵین ئاواتی دوژمنان وەدی بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە وتی: دوژمنان بە دوای ھەڵبژاردنێکی ساردوسڕەوەن ، بە بە ئامادە بوونی گەرم و گوڕی خۆمان  لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان نەھێڵین ئاواتی دوژمنان وەدی بێت.

ڕۆحانی وتیشی: سبەینێ ڕۆژی ٢٨ی جۆزەردان ڕۆژێکی زۆر گرینگە. سەرۆک کۆماری ئێران ھەروەھا وتی: سەرۆک کۆمار بۆ ئەوەی کە بتوانێ بۆ چارەسەریی گرفتە نێوخۆیی و دەرەوەییەکان و ھەروەھا پرسە نێونەتەوەیەکان بە دەستەڵات و توانای زیاترەوە کار بکات، دەنگی خەڵک و ئامادە بوونیان گەلێک کاریگەرە.

ڕۆحانی جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەمەی کە خەڵک بە ڕادەیەکی کەم بچنە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان، یاخود لە ئاستێکی زۆردا بەشداریی ھەڵبژاردن بکەن، گەلێک گرینگەو ھەمووان سبەینێ دەبێ ئەرکی خۆیان بەجێ بێنن و بچینە بەردەم سندوقەکانی دەنگ دان.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، ھیوادارم کە بتوانین ھەڵبژاردنێکی شکۆدار بەرپا کەین و ٢٨ی جۆزەردان بەوپەڕی جوانییەوە وەک لاپەڕەیەکی زێڕینی دیکە لە نێو لاپەڕەکانی دێروک و مێژووی شۆڕشی ئیسلامی دا جێگیر بکرێت و ھەمووان ئەرکی خۆیان بەجێ بھێنن.

سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران ڕۆژی ھەینی  ١٨ی ژوئەنی ٢٠٢١ ی زایینی ڕێککەوت لەگەڵ ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ