ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سبەینێ دەنگی خۆی دەخاتە نێو سندوقەوە
حوزهیران 17, 2021 15:54 Asia/Tehran
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سبەینێ ھەینی ھاوکات لەگەڵ سەرجام گەلی ئێران دەنگی خۆی دەخاتە نێو سندوقەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سبەینێ ھەینی کاتژمێر حەوتی بەیانی دەنگی خۆی دەخاتە نێو سندوقی دەنگدانەوە.
ئەم بەرنامەیە لە کەناڵەکانی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ماڵپەڕو پەڕەی KHAMENEI.IR لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆو زیندوو بڵاو دەبێتەوە
سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران سبەینێ ھەینی ١٨ی ژوئەنی ٢٠٢١ ی زایینی ڕێککەوت لەگەڵ ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی بەرپا دەکرێت.