بەستێن بۆ دەنگدانی ئێرانییەکانی دانیشتووی کەنەدا خۆش کرا
سەرۆکی بنکەی ھەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاند: ئێرانییەکانی دانیشتووی کەنەدا لە نزیکترین شاری سەرسنووری لەگەڵ ئەمریکا دەنگ دەدەن.
«جەمال عورف» سەرۆکی بنکەی ھەڵبژاردنەکانی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە ڕێگریی دەوڵەتی کەنەدا لە دانانی سندوقی دەنگوەرگرتن لەو وڵاتە، وتی: ئێرانییەکانی دانیشتووی کەنەدا ئەگەر بیانەوێت دەتوانن لە نزیکترین شاری سەرسنووریی کەنەداو ئەمریکا دەنگ بدەن.
«جەمال عورف» وێڕای ڕەخنەگرتن لە کردەوەی دەوڵەتی کەنەدا لە مەڕ ڕێگری کردن لە دامەزرانی بنکەیەکی دەنگدان بۆ ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات، وتیشی: دەوڵەتی کەنەدا تەنیا دەوڵەتێک بوو کە ڕێگری کردن لە دەنگدانی ئێرانییەکان و ئەم بابەتەمان بە ئاگاداریی وەزارەتی کاروباری دەرەوە گەیاند ھەتا ڕاوێژو تەگبیری پێویستی بۆ بکات.
سەرۆکی بنکەی ھەڵبژاردنەکانی ئێران وتیشی: دیارە ئەو ھەنگاوە نەرێنیە بۆ جێ و شوێنی نێونەتەوەیی کەنەداش باش نییە، وڵاتێک کە بانگەشەی مافی مرۆڤ دەکات بە ئاوا ھەڵس و کەوتێک کەمترین مافێکی مرۆڤیش پێشێل دەکات.