ئامادە بوونی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەمەڕ گواستنەوەی سندوقەکانی دەنگدان بۆ دوورگەکانی کەنداوی فارس
فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی باسی ئامادە بوونی ئاوگەڕو کۆپتەرەکانی ئەم ھێزەی کردووە لەمەڕ کواستنەوەی سندوقەکانی ھەڵبژاردن و شاندەکانی بەڕێوەبەروچاودێر بۆ دوورگەکانی کەنداوی فارس.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دەریاداری پاسدار عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە وتی: لە ئاراستەی پەیڕەو کردنی فەرمایشتەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ھەموو ھەست و نەستێکەوە ئامادەین ھەتا ھەڵبژاردنێکی پڕلە گەشەو شکۆمەندی بەرپا کەین.
دەریادار تەنگسیری وتیشی: ئامادەی ھەرچەشنە ھاوکاری کردنێکین لەگەڵ بنکەی ھەڵبژاردنی وڵات بۆ بەرپا کردنی ھەڵبژاردنێکی گەشەدارو شکۆمەند.
فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: تەواوی توانایی ئاوگەڕو کۆپتەرەکانمان بۆ گواستنەوەی سندوقەکانی دەنگدان و جێگۆڕکێ پێکردنی شاندەکانی بەڕێوەبەرو چاودێر بەرەو دوورگەکانی کەنداوی فارس دەخەینە خزمەتی بنکەی بەڕێوەبەری ھەڵبژاردنی وڵات.
دەریادار تەنگسیری وتیشی: فەرماندەران و بەرپرسانی ھاوپەیوەند لە بارەی ڕاپەڕاندنی ئەم ئەرکەوە بە تەواوی تێ گەیەندراون و ئامادەن بۆ گواستنەوەی سندوقەکانی دەنگدان و شاندەکانی ھاوڕێیان بۆ دوورگەکانی کەنداوی فارس ھاوکاریی تۆکمەوتەواوی وەزارەتی نێوخۆ بکەن.