حوزه‌یران 17, 2021 22:10 Asia/Tehran
  • دیداری زەریف لەگەڵ ھاوتای عێراقیی خۆی لە تورکیا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ، لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق لە تورکیا دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆزی پێنج شەممە لە پەراوێزی دانیشتنی «کۆگەی دیپلۆماسیی ئانتالیای تورکیا» لەگەڵ «فۆئاد مەعسوم» وەزیری دەرەوەی عێراق دیداری کردو سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکان و پەیوەندیی دوو قۆڵی بیروڕایان گۆڕیەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و شاندەکەی ھاوڕێی ڕۆژی پێنج شەممە بە مەبەستی بەشداری لە دانیشتنی «کۆگەی دیپلۆماسیی ئانتالیا»گەییشتنە تورکیا.

دانیشتنی «کۆگەی دیپلۆماسیی ئانتالیا سبەینێ ھەینی بە لێدوانی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا دەست بەکار دەبێت.

ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادە بوونی کاربەدەستانی باڵای وڵاتان، وەزیرانی دەرەوە، سەرۆکانی ڕێکخراوە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکان و دیپلۆماتە ھەڵکەوتەکان بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ