حوزه‌یران 18, 2021 11:15 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی جەماوەری ئێران لە ھەڵبژاردندا

جەماوەری گەورەشاری تارانی پێتەختی ئێران، لە ساتەکانی سەرەتای دەستپێکی ھەڵبژاردن سەردانی بنکەکانی ھەڵبژاردنیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێرانی ئێران پرێس کە لە تەواوی بنکەکانی دەنگدان لە گەورەشاری تاران لەوانە بنکەی حسەینیەی ئیرشاد، مەسجدۆنەبیی نارمەک و مزگەوتی لوڕزادە دا جێگیرن، ئەمڕۆ ھەینی بەرلە دەست پێ بوونی دەنگوەرگرتن خەڵک لەو شوێنانەدا کۆبونەتەوەو ڕیزێکی درێژیان پێک ھێناوە.

«عەلی ئەکبەر ناتق نوری» ئەندامی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندیی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بۆ بەشداری کردن لە ھەڵبژاردن لە بنکەی دەنگوەرگرتنی حسینیەی ئیرشاددا ئامادە بووە.

 
جەماوەری گەورەشاری تاران بە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان لەوانە مەودای جەستەیی و بەکار ھێنانی دەمامک چوونەتە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان.

سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی، شەشەمین خولی ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی شارودێ و ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی پێنجەمین خولی مەجلیسی خوبرەکانی ڕابەری و ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامی خەریکە بەڕێوە دەچێت.

زیاتر لە ٦٦ ھەزار سندوق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پتر لە ٧٦ ھەزار سندوقی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنە ئیسلامییەکان دانراوە کە ٣٥ ھەزار سندوق لەو ٧٦ ھەزار سندوقە تایبەتی ئەنجومەنی ئیسلامیی شارو ٤١ ھەزاریشی ھی ئەنجومەنی ئیسلامیی گوندەکانە.

موحسین ڕەزایی، ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی، سەیید ئەمیرحسەین قازی زادەی ھاشمی و عەبدولناسر ھیممەتی، چوار پاڵێوراوی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتین لە ئێرانی ئیسلامی دا.

 

سەرپەیڤ