حوزه‌یران 19, 2021 11:27 Asia/Tehran
  • روحانی : گەلی ئێران سەرکەوتووی گۆڕەپانی دژی دوژمنانە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەبوونی شکۆمەندی جەماوەر لە ھەڵبژاردنی بە مایەی سەرکەوتوویی گەلی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان دا زانی.

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە پەیامێک دا وێڕای رێزگرتن لە ئامادەبوونی زۆرینەی گەلی ئێران لە ھەڵبژاردنەکان دا گوتی : ئامادەبوونی حەماسیی و کەموێنەی ئێوە سەرسامیی ساز کرد .

روحانی گوتیشی : شەڕی دەروونی دوژمنان نەک ھەر رێگای نەگرت لە ئامادەبوونی بەرفراوان و پڕ غرووری گەلی ئێران لە یەکێک لە گرنگ ترین وارەکانی چارەنووس، بەڵکوو بووە مایەی پەشیمانی و ھیوابڕاوی زیاتری دوژمنان و ناحەزانی ئەم گەلە .

 سەرۆک کۆمار بە ڕێزگرتن لە پشوودرێژی و راوەستاویی گەلی مەزنی ئێران لە بەرامبەر شەڕی و فشارە ستەمکاریەکانی دوژمنان و ھاوڕێیی ئەوان لە گەڵ حکومەت ، گوتی : بێگومان ئەم ئامادەبوونەی پڕ جۆش و خرۆش و جێی پەسندەی گەلی تێگەیشتووی ئێران لە یەکێک لە ھەستیارترین قۆناغەکانی مێژووی نیشتمانی ئیسلامیی ، ئەرکی ھەڵبژێردراوی گەلی قورستر کردووە . 

روحانی گوتیشی : من پیرۆزبایی لە ھەڵبژێردراوی خەڵک دەکەم بەڵام بە ھۆی یاساییەوە پیرۆزبایی فەرمی بۆ کاتی گونجاوی خۆی دادەنێم .

سەرپەیڤ