رەییسی : هەموو هەوڵی خۆمان بۆ کردنەوەی گرێ کوێرەکانی وڵات دەکاردێنین
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران گوتی : لە حکومەتی نوێ دا هەموو هەوڵی خۆمان بۆ کردنەوەی گرێ کوێرەکانی وڵات بە تایبەت لە بواری بژیوی خەڵک دەکاردێنێن .
بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، سەید ئیبراهیم رەییسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران رۆژی شەممە لە نێو پەیامنێران دا گوتی : بێگومان لە گەڵ مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ، نوێنەران و سەرۆکایەتی و هەموو بلیمەتان و شارەزایان ، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بە مەبەستی کردنەوەی گرێ کوێرەکانی وڵات هەوڵ ئەدەین بە جۆرێک کە ئەو هیوایەتەی لە نێو خەڵکی ئازیزمان بۆ داهاتوو بەدیهاتووە ، زیاتر بێت و متمانەیان بۆ حکومەت رۆژ بە رۆژ زیاتر بێت .
رەییسی گوتیشی :سپاسی بەتینی هەموو خەڵکی خۆشەویست و بەربژارانی رێزدار و لە سەروویانەوە رێبەری مەزنی شۆڕشی ئسلامیی دەکەم بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامادەبوونە کە تێکڕای خەڵک و جمهور لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ ڕۆڵ دەبینن .
رەییسی هیوای خواست ئامادەبوونی جەماەر لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان لە یارمەتیدان بە حکومەتی داهاتوو زۆر کاریگەر بێت .