حوزه‌یران 19, 2021 17:50 Asia/Tehran
  • دوای هەڵبژێردرانی بە سەرۆک کۆماری نوێ ، سەرۆک کۆماری  ئێستای ئێران سەردانی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی کرد

پاش ئەوەی ئەنجامی بەراییی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیێندرا حەسەن ڕۆحانی سەردانی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی ڕاگەیێندرا کە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێرانە و ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن نیشانی دەدات کە باڵاترین دەنگی هێناوە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی نووسینگەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی کرد.

لەم دیدارەدا ڕۆحانی وێڕای پیرۆزبایی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەبارەت بە بەشداریی بەشکۆی خەڵک لە هەڵبژاردن دا  قسەی کرد.

شایانی باسە پڕۆسەی دەنگدانی خولی سێزدەهەمی سەرۆککۆماریی ئێران و خولی شەشەمی ئەنجومەنەکانی شار و گوندەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردان بەرامبەر بە 18ی حوزەیرانی 2021 دەستی پێکردبوو و چەند جار ماوەی دەنگدان درێژ کرایەوە و لە ئەنجامدا کاتژمێر 2ی دەمەوبەیانی شەمە کۆتایی هات و لە ئەنجامی بەراییدا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە جیاوازیی زۆرەوە وەک سەرۆککۆماری نوێی ئێران هەڵبژێردرا.

سەرپەیڤ