حوزه‌یران 19, 2021 18:14 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی سەران و سەرکردەکانی جیهان لە ئیبراهیم رەئیسی

سەرۆک کۆماری عێراق بە ناردنی پەیامێک پیرۆزبایی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,بەرهەم ساڵح لەو پەیامەدا هیوای سەرکەوتنی بۆ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی خواستووە.

وتیشی: بەغدا خوازیاری هاوکاری زیاتری نێوان ئێران و عێراقە.

ڤلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری رووسیاش پیرۆزبایی هەڵبژاردنی سەید ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆک کۆماری ئێرانی کرد.

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریاش لە پەیامێکی فەرمیدا پیرۆزبایی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران کرد.

ئەسەد هیوای سەرکەوتنی بۆ ڕەئیسی و حکومەتی داهاتووی ئێران خواستووە.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە ڕێگای برووسکەیەکی فەرمیەوە پەیامی پیرۆزبایی خۆی گەیاندە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران.

هەروەها سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە کاردانەوە بە سەرکەوتنی ئیبراهیم رەئیسی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران، لە تویتێکدا وێنەیەکی لە دیداری ڕابردووی خۆی و ڕەئیسی بڵاو کردەوە و نووسی: سَلَامٌ عَلَیٰ إِبْرَاهِیمَ.

بزووتنەوەکانی جەهادی ئیسلامی و حەماسیش هەر کام لە پەیامی جیاوازدا پیرۆزباییان لە ڕەئیسی کردووە.

 سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی عێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی لە ئێران، پیرۆزبایی لە ڕێبەری ئێران و گەل و حکومەتی ئێران کرد.

حەکیم نووسی: ئەزموونی سەرکەوتووی دیمۆکراسی و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری پیرۆز بێت.

سەرپەیڤ