کوژانەوەی کاتیی هازگەی ئەتۆمیی بوشێهر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397814-کوژانەوەی_کاتیی_هازگەی_ئەتۆمیی_بوشێهر
هازگەی ئەتۆمیی بوشێهری ئێران بە هۆی کێشەی تەکنیکیی بە شێوەی کاتیی کوژایەوە و لە تۆڕی سەرانسەریی کارەبا دا نەماوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2021 09:12 Asia/Tehran
  • کوژانەوەی کاتیی هازگەی ئەتۆمیی بوشێهر

هازگەی ئەتۆمیی بوشێهری ئێران بە هۆی کێشەی تەکنیکیی بە شێوەی کاتیی کوژایەوە و لە تۆڕی سەرانسەریی کارەبا دا نەماوە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، پێوەندیە گشتیەکانی رێکخراوی وەزەی ئەتۆمیی ئێران لە ئاگاداریەکدا راگەیاند ، بە دوای سەرهەڵدانی کێشەی تەکنیکی لە هازگەی بوشێهر و دوای ئاگاداریی پێشووی یەک رۆژە بە وەزارەتی وزە ، ئەم هازگەیە بە شێوەی کاتیی کوژایەوە و لە تۆڕی سەرانسەریی کارەبا هاتەدەر .

 ئەم ئاگاداریە دەشڵێ ، دیارە دوای نەمانی کێشەی تەکنیکیی و لە ماوەی چەند رۆژی  داهاتوودا هازگەکە دیسان دەچێتەوە سەر تۆڕی سەرانسەریی کارەبا .