حوزه‌یران 21, 2021 18:21 Asia/Tehran
  • 10485 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون، مردنی 136 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 10485 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 136 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 83 هەزار و 101 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 105 هەزار و 620 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 760 هەزار و 229 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ