حوزه‌یران 22, 2021 07:45 Asia/Tehran
  • تەفروتونا کرانی سێ تاقمی تیرۆریستیی دژەشۆڕش لە ڕۆژانی ھەڵبژاردن لە ئێراندا

لە ڕۆژانی ھەڵبژاردن لە ئێراندا، ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی توانی سێ تاقمی تیرۆریستیی دژەشۆڕش ناس کات و لەنێویان بەرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفیزیۆنی ئێران، سەرداری سەرتیپ «موحەممەد پاکپوور» فەرماندەری ھێزی زەوینیی سپای پاسداران باسیب دابین کردنی ئاسایشتی تەواوی سنوورەکانی کردو وتی: لە ڕۆژانی ھەڵبژاردندا دوژمن پیلانی تایبەتیی بەدەستەوە بوو کە لەگەڵ کاردانەوەی لێبڕاوانەی ھێزی زەوینیی سپای پاسداراندا بەرەوڕوو بووەوە.

سەردار«پاکپوور» وتیشی: لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوو لە جەنگەی ھەڵبژاردندا ھێزی زەوینیی سپای پاسداران توانی سێ تاقمی تیرۆریستیی لە باکووری ڕۆژئاوای وڵات ناس کات و لەنێویان بەرێ.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دوو تاقمی تیرۆریستی و دەست و پێوەندی دژەشۆڕش لە ناوچەی شنۆو بانە لەنێو براون  وتیشی: تاقمێکی تیرۆریستیش کە لە سنوور پەڕی بوونەوە، لە ناوچەی سەوڵ ئاوای مەریوان تێک شکێندران.

سەرپەیڤ