حوزه‌یران 22, 2021 19:34 Asia/Tehran
  • ستایشی «قاڵیباف» لە بەشداریی ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی دا

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە بەشداریی ئێرانییەکانی دانیشتووی ھەندەران لە سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی ڕێزی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، «موحەممەد باقر قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە توییتێکدا وێڕای ستایش کردنی ئامادە بوونی ئێرانییەکانی دانیشتووی ھەندەران لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان، نووسی:زۆرێک لە ھاوڵاتیانی خۆشەویستمان لەسەرتا سەری دنیا سەرباری ئەو ھەموو سوکایەتی و ھەڵس و کەوتی نامرۆڤانەو تەنانەت ھێرشی ھێندێک کەسی نیشتیمان فرۆش ، بەشداریی ھەڵبژاردنەکانیان کرد. شانازی دەکەین بەو ھەموو بوێری و خیرەت و ئازایەتییەتان بۆ بەرەڤانی کردن لە ئێرانی سەربەرزو سەرنەوی نەکردنتان لە بەرامبەر ھەڕەشەو دوژمنایەتییەکان.

سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ڕۆژی ھەینی ١٨ی ژوئەنی ٢٠٢١ ھاوکات لەگەڵ ئێران لە ١٣٣ وڵاتی جیھانیش بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ